هه‌ولێر.. به‌هۆی غازی زۆپاوه خێزانێك گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه
K24- هه‌ولێر:
له ماڵێكی گووندی "بانه‌مان"ـی نزیك پیرمام به‌هۆی غازی زۆپا و دوكه‌ڵی مۆلیده، 11 ئه‌ندامی خێزانێك تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی فریاكه‌وتنی خێرا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كاتژمێر (4:30)ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، له ماڵێكی گوندی "بانه‌مان"ی نزیك پیرمام، به هۆی غازی زۆپا و دووكه‌ڵی مۆلیده‌وه، (11) ئه‌ندامی خێزانێك تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی و گیرانی بۆری هه‌ناسه بوون و له مه‌رگ نزیك بوونه‌وه.
هه‌رمان سه‌مه‌د، ئه‌ندامی تیمی فریاكه‌وتنی خێرا به كوردستان 24ـی راگه‌یاند: " له‌لایه‌ن ئاسایشی ناوچه‌كه ئاگاداری ئه‌و حاڵه‌ته كراینه‌وه، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێراوه به‌هانایاوه چووین و توانرا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و دوو خێزانه‌ی كه به غازی زۆپا ژه‌هراوی بوون، رزگار بكرێن.
هه‌رمان سه‌مه‌د گوتیشی:"ئه‌م خێزانه شه‌وی رابردوو میوانیان هاتووه، شه‌و كاره‌بایان كوژاوه‌ته‌وه، بۆیه مۆلیده‌ی كاره‌باییان به‌كار هێناوه، به‌هۆی دوكه‌ڵی مۆلیده و زۆپا، به غاز هه‌ر 11 ئه‌ندامی ئه‌و دوو خێزانه ژه‌هراوی ببوون، كه پێكهاتوون له 3 پیاو 2 ئافره‌ت و 6 منداڵ".
گوتیشی: "یه‌كێك له منداڵه‌كان كه ته‌مه‌نی 6 مانگ بووه، باری ته‌ندروستی ناجێگر بووه، توانراوه له نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی تایبه‌ت به منداڵان چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت".
كارمه‌ندی تیمه‌كه داوا له هاوولاتیان ده‌كات له‌كاتی خه‌وتندا ئاگر له‌ماڵه‌كان خامۆش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له رووداوی نه‌خوازراودا به دوور و پارێزراو بن.