ئیمارات هاوكاری كه‌رتی په‌روه‌رده‌یی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیری په‌روه‌رده و كونسوڵی گشتی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی بواری په‌روه‌رده‌یی گفتوگۆیانكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهیری، كونسوڵی گشتی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان كرد.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، وه‌زیری په‌روه‌رده و كونسوڵی گشتی ئیمارات له‌باره‌ی چەند پرسێكی هەنووکەیی لە بواری پەروەردە و راهێنانی مامۆستایان و پرۆگرامەکانی خوێندن كۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه، باس له سوود وەرگرتن لە بنەماکانی تاقیكردنەوەکانی ئیم سات - EM SAT و واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبه‌ش له بواری گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یی و قوتابخانەی دیجیتاڵی له هه‌رێمی كوردستان کرا.