ڤاڵدێز له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لالیگا نزیكه
میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆته‌وه كه ڤیكتۆر ڤاڵدێزی گۆڵپارێزی پێشووی بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر یونایتد نزیكه جارێكی دیكه بگه‌ڕێێته‌وه خولی ئیسپانیا.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه یانه‌كانی ڤیاریال و سێلتاڤیگۆ ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌م گۆڵپارێزه بۆ وه‌رزی داهاتوو بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له چه‌ند رۆژی رابردوو رۆیشتنی ئه‌م گۆڵپارێزه 34 ساڵیه‌ی له یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ڤاڵدێز ده‌ستپێكی یاریكردنی له ئه‌كادیمیای (لا ماسیا)ـی تایبه‌ت به یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ست پێكردووه، له هاوینی 2015 له یانه‌ی بارسێلۆناوه بۆ مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه، وه‌رزی رابردوویش به شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی ستاندار لیاگی به‌لجیكا كرد.