نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى فيدراڵيى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له عێراق و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌كان به تێگه‌يشتنێكى كۆكه‌ره‌وه‌ى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێك، كه بتوانێت ته‌حه‌دييه‌كان تێپه‌ڕێنێت و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانى بكات، كێشه‌كانيش به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون، كه گرنگه له كاتى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێن.