دوایین زانیاریی له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی دی ماریا خراوه‌ته ڕوو
دوای ئه‌وه‌ی دی ماریا له یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و په‌نه‌ما تووشی پێكان بوو، پشكنینه پزیشكیه‌كان جۆری پێكانه‌كه و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌نخێل دی ماریای یاریزانی ئارجێنتینا و یانه‌ی پاریس سانجێرمانی ئاشكراكردووه.
به‌پێی دوایین زانیاریی كه له ماڵپه‌ری بی بی سی بریتانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، دی ماریا تووشی پێكانێك بووه له ماسولكه‌كانی ڕانی و به‌هۆیه‌وه به‌لایه‌می كه‌مه‌وه پێویستی به دوو هه‌فته به پشوو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێـته‌وه یاریگه.
به‌م هۆیه‌وه دی ماریا ناتوانێت له یارییه‌كانی داهاتووی ئارجێنتینا له كۆپا ئامێریكا یاریی بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی لاواز هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت ئارجێنتینا بۆ یاریی فیناڵی كۆپا ئامێریكا سه‌ربكه‌وێت كه له 26ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ره‌نگه دی ماریا بتوانێت یاریی بكات.