پێلێ و مارادۆنا چۆن باسی مێسی ده‌كه‌ن؟

گوایه‌ به‌ چرپه‌ قسه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌موو ئاماده‌بووان گوێبیستییان بوون

K24 - هه‌ولێر:

هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ستێره‌ی ناوداری به‌رازیل پێلی و ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نیتی، مارادۆنا، گوایه‌ به‌ چرپه‌ و له‌نێوان خۆیان باس له‌ مێسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان گوێبیستی گفتوگۆكه‌یان ده‌بن.

پێلی: دیگۆ، له‌ نزیكه‌وه‌ مێسی ده‌ناسی؟

مارادۆنا: به‌ڵێ، به‌ڵێ، به‌ڵام

پیلی: ئایا مێسی كه‌سێكی باشه‌؟ من له‌ نزیكه‌وه‌ نایناسم.

مارادۆنا: كه‌سێكی باشه‌، به‌ڵام كه‌سایه‌تی نییه‌، ئه‌و كه‌سایه‌تی ئه‌وه‌ی نییه‌ بزانێت سه‌ركرده‌ ده‌بێت چۆن بێت.

پێلی: باشه‌ باشه‌ تێگه‌یشتم، له‌ رۆژگاری خۆشماندا یاریزانی له‌و شێوه‌یه‌ هه‌بوو.

مارادۆنا: رێك وایه‌، زۆرێك له‌ یاریزانان وابوون.

پێلی: ساڵی 1970 یاریزانێك هه‌بوو به‌ناوی ریفیلینۆ، له‌ باره‌ی مێسی قسه‌م ده‌كرد و ئه‌و پێیگوتم بێگومان مێسی یاریزانێكی یه‌كجار باشه‌، به‌ڵام كه‌سایه‌تی نییه‌.