لە دوو رۆژدا 12 هەزار گەشتیار لە ناوەڕاست و باشووری عێراق هاتوونەتە هەولێر

"لە مانگێکدا 130 هەزار گەشتیار لە رێگەی بازگەکانەوە سەردانی هەولێریان کردووە"
دیمەنی بەفربارین لە هەولێر - 20/1/2022 - فۆتۆ: مەبەست بەهائەدین
دیمەنی بەفربارین لە هەولێر - 20/1/2022 - فۆتۆ: مەبەست بەهائەدین

K24 – هەولێر

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار هەولێر لە ماوەی دوو رۆژدا 12 هەزار گەشیار لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سەردانی هەولێریان کردووە.

ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: "تەنیا لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگەدا، زیاتر لە 12 هەزار گەشتیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاتوونەتە هەولێر".

گوتیشی: "لەم مانگەدا زیاتر لە 130 هەزار و 396 گەشتیار تەنیا لە رێگەی بازگەکانەوە سەردانی هەولێریان کردووە".

ئەمە لەکاتێکدایە لەم چەند ساڵەی دواییدا دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلانی تایبەتی هەیە  بۆ گرنگیدان بە گەشتوگوزاری وەرزی زستانە، بۆ ئەمەش چەندین کۆنفرانسی تایبەت ئەنجامدراون، هاوکات هەماهەنگی لەنێوان کۆمپانیا گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دروستبووە.

دیمەنی بەفربارین لە هەولێر - 20/1/2022 - فۆتۆ: مەبەست بەهائەدین
دیمەنی بەفربارین لە هەولێر - 20/1/2022 - فۆتۆ: مەبەست بەهائەدین