نەتەوە یەکگرتووەکان: برسێتی هەڕەشە لە 23 ملیۆن ئەفغانی دەکات
K24 - ههولێر:
گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان رایدهگهیهنێت، دەستپێکی گفتوگۆی فەرمی تاڵیبان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا هاریکار دەبێت لە گۆڕینی دۆخی شەڕ لە وڵاتەکەدا.
زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان رایگهیاند، بە هیواین لە رێگهی دیپلۆماسیەوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو وڵاتان پتەو بکەین، بە تایبەت وڵاتانی ئەوروپا.
وەزارەتی دەرەوەی نەرویج بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکان لە رۆژی یەکشەممەوە تا رۆژی سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی نەرویج و بەرپرسانی ژمارەیەک لە وڵاتانی هاوپەیمان ئەنجام دەدرێن، لەوانە بەریتانیا، یەکێتی ئەوروپا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا و ئەمەریکا.
ئانکن هۆیتفێلدت، وەزیری دەرەوەی نەرویج لهمبارهیهوه رایگهیاند، ئەم کۆبوونەوانە دانپێدانانه بە دهسهڵاتی بزووتنهوهی تاڵیبان.
به گوێرهی ئاماره سهرهتاییهكانى رێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان برسێتی هەڕەشە لە 23 ملیۆن ئەفغانی دەکات، واتە لە ٪55ـی دانیشتوانی ئەو وڵاتە.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگهیاند، لە ئەمساڵدا ئهفغانستان پێویستی بە 5 ملیار دۆلار هەیە بۆ رووبەڕووبونەوەی قیرانی مرۆیی لەو وڵاتەدا.