ئه‌ندازیاری گواستنه‌وه‌ی ماڕادۆنا بۆ ناپۆلی گیانی له‌ده‌ست دا
ئه‌و پیاوه‌ی كه به ئه‌ندازیاری گواستنه‌وه‌ی دیێگۆ ماڕادۆنا بۆ ناپۆلی داده‌نرێت كۆچی دوایی كرد و مه‌رگی ئه‌م پیره‌پیاوه ئیتاڵییه میدیایه‌كانی ئیتاڵیای وروژاند.
جیانی دی مارزیۆ كه دوێنێ شه‌ممه له ته‌مه‌نی 82 ساڵی به نه‌خۆشی گیانی له‌ده‌ستدا، كه‌ناڵی سكای سپۆرتسی ئیتاڵیا به پیره‌پیاوه بیرمه‌نده گه‌وره‌كه‌ی ئیتاڵیا ناوی برد.
جیانی دی مارزیۆی ئیتاڵی، یه‌كێك بوو له دیارترین راهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یاریزانان له جیهان، له مانگی هاوینی 1984 به هه‌وڵێكی تاكه‌كه‌سی دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنای له چنگی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌رهێنا و به‌ره‌و ناپۆلی گواسته‌وه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتالیاش نووسیویه‌تی: ئه‌و پیاوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئیتاڵیای پێشخست و ماڕادۆنای هێنایه ناپۆلی كۆچی دوایی كرد.
جیانی دی مارزیۆ كه پێشتر راهێنه‌ری یانه‌ی ناپۆلی بووه، له پێناو گواستنه‌وه‌ی ماڕادۆنا ته‌نیا به چه‌ند رۆژێك پێش مۆندیالی 1978 سه‌ردانی وڵاتی ئارجێنتینای كرد كه مۆندیال له‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی ئارجێنتینیۆس كۆبووه‌وه كه ئه‌وكات ماڕادۆنا یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وكات گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسانه ئارجێنتینایه سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵام پیره‌پیاوه ئیتاڵییه‌كه وازی نه‌هێنا و له ساڵی 1984 ماڕادۆنای ڕازیكرد په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ناپۆلی بكات.
جیانی دی مارزیۆ پێش ئه‌وه‌ی كۆچ بكات له 2020 له په‌رتووكێكدا نووسیویه‌تی: ئه‌وكات كه ماڕادۆنا یاریی بۆ یانه‌ی ئارجێنتینیۆس جۆرنیۆرز ده‌كرد سه‌ردانی ئارجێنتینام كرد و له یارییه‌كی ماڕادۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ئاماده‌بووم، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ی ئارجێنتینیۆس له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه دانیشتم و له‌و یارییه‌دا ماڕادۆنا 3 گۆڵی كرد یه‌كێك له گۆڵه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی نایاب به لێدانی راسته‌وخۆ تۆماری كرد، ئه‌وكات داوام له سه‌رۆكی یانه‌كه كرد كه رێككه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ واژۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وكات ماڕادۆنا به‌ره‌و ناپۆلی بگوازمه‌وه، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه سه‌رینه‌گرت، ته‌نانه‌ت رێگه‌یان نه‌دا بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌كیش له ژووری جلگۆڕین له‌گه‌ڵ ماڕادۆنا دانبیشم.
جیانی دی مارزیۆ كه باوكی دی مارزیۆیه كه یه‌كێكه له ناسراوه‌ترین رۆژنامه‌نووسه وه‌رزشییه‌كانی ئیتاڵیاییه له په‌رتووكه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ده‌مزانی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ندێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و ده‌گمه‌نی وه‌كو ماڕادۆنا قورسه، به‌ڵام كۆڵم نه‌دا، ئه‌گه‌رچی له ساڵی 1978 ئه‌و رێككه‌وتنه رووینه‌دا، چونكه سه‌رۆكی ئه‌وكاتی یانه‌ی ناپۆلی به‌ربه‌ستی بۆ دروست ده‌كردم، به‌ڵام من رۆژ به رۆژ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ماڕادۆنا به‌هێزتر و نزیكتر ده‌كرده‌وه، به‌جۆرێك درێسی ژماره 10 و چه‌ندان دیاری دیكه‌م بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی ده‌نارد، خۆشبه‌ختانه توانیم له هاوینی 1984 ئه‌فسانه ئارجێنتینایه‌كه به‌ره‌و یانه گه‌وره‌كه‌ی باشووری ئیتاڵیا ببه‌م.
ماڕادۆنا له رۆژی 25 نۆڤێمبه‌ری 2020 كۆچی دوایی كرد، له‌گه‌ڵ ناپۆلی له نێوان ساڵانی 1984 بۆ 1991 چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی مێژوویی بۆ یانه ئیتاڵیاییه‌كه برده‌وه كه پێشتر ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستی نه‌هێنابوو، دیارترینیان بردنه‌وه‌ی دوو نازناوی له‌سه‌ریه‌كی خولی ئیتاڵیا و جامێكی یۆرۆپالیگ.