له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق سبه‌ی پشووی فه‌رمییه
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 23ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، ده‌وامی قوتابخانه و باخچهساواكان له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق راده‌گیرێن.
دیوانی پارێزگای موسه‌ننا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، ده‌وام له قوتابخانه و باخچه ساواكاندا نییه.
پارێزگای سه‌ماوه‌ش له راگه‌یاندراوێكدا به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، له قوتابخانه و باخچه ساواكانی كرده پشووی فه‌رمی.
پێشترین قه‌زای پێنجوین له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، دوو رۆژ (23- 24)ـی كانوونی دووه‌می كرده پشووی راگه‌یاند.