كاسیاس وازهێنانی خۆی به بڕیاری كه‌سێكه‌وه به‌ستۆته‌وه
ئیكه‌ر كاسیاس، گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یه‌وێت له یاریكردن به‌رده‌وام بێت تا ئه‌و كاته‌ی جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی ئیتاڵیا وازنه‌هێنێت.
كاسیاس له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لا گازیتا دیللۆ سپۆرت ده‌ڵێت: له ئێستادا هیچ پلانێكم بۆ وازهێنان له یاریكردن نییه، ره‌نگه گرێبه‌سته‌كه‌شم تا ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆ درێژ بكه‌مه‌وه.
كاسیاس گوتیشی: كاتێك بۆفۆن له ته‌مه‌نی 38 ساڵی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس درێژ كرده‌وه، ئه‌مه واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌وێت كه جارێ وازهێنان بۆ منیش زووه و پێویسته به‌رده‌وام بم.
كاسیاس ئێستا هاوشان له‌گه‌ڵ دی خیا له‌سه‌ر پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له یۆرۆی 2016 له ململانێدان، كاسیاس پێشتر دوو نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا و مۆندیالی 2010 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بردۆته‌وه.