كه‌ركووك.. لە ئاکامی تەقینەوەیه‌ك چوار سەربازی عێراقی كوژران

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022، چوار سەربازی عێراقی لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەباشووری كەركووك كوژران.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێكی گەڕان له باشووری كەركووكدا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی پاشماوەی داعش بەسەر هێزیكی فیرقه‌ی هه‌شت كەتیبەی پشكنین، تەقییەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای فه‌رمی عێراقی، كاتێك سه‌ربازان پشكنینی باشووری كەركووكیان دەكرد، بۆمبێكی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش پێیان ته‌قییه‌وه له ئه‌نجامدا چوار سەرباز كوژران.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه داعش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكای به‌هه‌لزانیووه، له رێگه‌ی شانه نووستووه‌كانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه بۆشایی ئه‌منییان تێیدایه.