گۆڕانكاری و له كات و شوێنی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی نایاب كرا
فێدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان گۆڕانکاریی لە کاتی یارییەکانی یەکەمین گەڕی قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان کرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24 جه‌نیوه‌ری 2022، فێدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و کەوتنی بەفرێکی زۆر لە پیرمام بە تایبەت لە یاریگاکانی ئارارات و پێشمەرگەی هەولێر، یارییەکانی ئەم دوو یانەیە بگوازێتەوە بۆ یاریگای دووەمی هەولێر لەگەڵ گۆڕینی کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان.
فێدراسیۆنەکە بڕیاریدا یاریی نێوان ئارارات و شێروانە لە یاریگای دووەمی هەولێر لە رۆژی چوارشەممە لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت. ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه بۆ عادل عه‌لی راهێنه‌ری نوێی شێروانه كه ته‌نیا یه‌ك هه‌فته‌یه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه كه‌لارییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
هەروەها یارییەکەی هەولێر و زاخۆی لە کاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات، هاوکات بڕیاردرا بە دواخستنی یاریی پێشمەرگەی هەولێر و نەورۆز بۆ رۆژی پێنجشەممە و ئەم یارییە لە کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ لە یاریگای دووەمی هەولێر بەڕێوەبچێت.
لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان هەندرێن زۆرترین خاڵی کۆکردەوە و بە 30 خاڵ بووە پاڵەوانی قۆناغی یەکەم و سیروانی نوێش بە 27 خاڵ خانەی دووەمی گرتووە و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش نەورۆز دەبینرێت.