لە هێرشێکی داعش دوو کارمەندی هێزە ئەمنیەکان کوژران

داعش لە دیالە هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتییان
دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کە لە هێرشەکەی داعشدا کوژران
دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کە لە هێرشەکەی داعشدا کوژران

K24 - هەولێر:

لە هێرشێکی داعش بۆ سەر گوندێکی پارێزگای دیالە، دوو کارمەندی هێزە ئەمنیەکان کوژران.

بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (24ـی کانوونی دووەم/ یه‌نایری 2022) گرووپێکی 4 کەسی داعش لە گوندی ئەل-حەسناوی سەربە قەزای شارەبان لە پارێزگای دیالە، ھێرشیان کردووەتە سەر چەند ھاووڵاتییەکی هۆزی بەنی تەمیم و لە هێرشەکەدا دووکەس کوژراون ھەردوو کوژراوەکە کارمەندی ھێزە ئەمنیەکانن.

هاوکات هەر ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق لە ناوچەی تارمیە لە باکووری بەغدا، پێگەی گرووپە چەکدارەکانی داعشیان بۆردومان کردووە.