"عێراق پێویستی بە چەکی دژە درۆنە"

وەزیری بەرگری عێراق: بەمنزیکانە چوار راداری پێشکەوتوو وەردەگرین
درۆن
درۆن

K24 – هەولێر

وەزیری بەرگری عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق 32 فڕۆکەی ئێف16ی هەیە، بەڵام پێویستی بە چەکی دژە درۆنە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق، جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند "هێزی ئاسمانی، خاوەنی 32 فڕۆکەی ئێف 16 و 24 فڕۆکەی جەنگی کۆری و ژمارەیەک فڕۆکەی دیکەی لەکارکەوتووی رووسییە، بەڵام پێویستی زۆرمان بە چەکی دژە درۆنە".

وەزیری بەرگری عێراق گوتیشی "بەمنزیکانە چوار راداری پێشکەوتوو وەردەگرین و گرێبەست بۆ کڕینی 14ی دیکەش کراوە، بەڵام کەوتووەتە دوای پەسندکردنی بودجەی گشتی 2022".

لەبارەی سنوورەکانیش لەگەڵ سووریا، وەزیری بەرگری عێراق، ئاماژەی بە کۆنتڕۆڵکردنی هێڵی سنووری، لەرێگەی کامێرا و تاوەری چاودێری و تەکی دڕکاوی و خەندەقەوە کرد.