مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات

لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید و شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید کۆدەبێتەوە
لە ئیمارات بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە مەسرور بارزانی  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا
لە ئیمارات بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا

K24 – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لەلایەن د. موغیر خه‌میس خه‌یلی، وەزیری گه‌شه‌پێدانی ئه‌بوزه‌بی، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

لەو سەردانەیدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) بەڕێکەوت. لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات کۆدەبێتەوە.

لە دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەکرێت.

 

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Masrour Barzani (@masrourbarzani)