سكاڵایه‌كی دیكه له دژی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تۆمار كرا
K24 - هه‌ولێر:
دوو په‌رله‌مانتاری هه‌ماهه‌نگی سكاڵایان له دژی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تۆماركرد، كه دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان رێچكه‌ی یاسایی خۆی وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی سكاڵاكه، دادگای فیدراڵی عێراق، دانیشتنه‌كه‌ی بۆ مانگی داهاتوو دواخست.
هەریەك لە "عالیە نوسەیف" و "عەتوان عەتوانی" په‌رله‌مانتاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، سکاڵایه‌كی نوێیان لە سەر دانشتنی یەکەمی پەرلەمان تۆمارکردووە و سەرۆکایەتیکردنی دانیشتنەکە لەلایەن خالد دەڕاجیەوە بە نایاسایی دەزانن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (25ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) دادگای فیدراڵی یەکەم دانیشتنی سكاڵای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، كه هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه ئامادەیبوون و وته‌یان وه‌رگیراوه، بۆ (1ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) دواخست.
دادگای فیدراڵی پێشتر بە شێوەیەکی کاتی کاری دەستەی سەرۆکایەتی ھەڵبژێردراوی پەرلەمانی راگرت و سەرجەم بڕیارەکانی یەکەم کۆبوونەوەی ھەڵپەسارد، به‌هۆی سكاڵای هه‌ردوو په‌رله‌مانتار "باسم خه‌شان" و "مه‌حموود مه‌شهه‌دانی".
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بڕیاره له (8)ی مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته دانیشتنی دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه یه‌كلا بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دووباره كۆبوونه‌یه‌كی دیكه ده‌كرێت و هه‌مان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌بژێدرێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در و ته‌قه‌دم و عه‌زم له‌گه‌ڵ پارتی به‌رده‌وامه و ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان هه‌یه.