وه‌رزشكارێكی هیندی ناوی چووه‌ نێو په‌رتووكی گینس

سوناوجام سینگ وه‌رزشكاری هیندی له‌ ریكۆرده‌كه‌ی له‌ لێدانی "شناو"
سوناوجام سینگ وه‌رزشكاری هیندی له‌ ریكۆرده‌كه‌ی له‌ لێدانی "شناو"

سوناوجام سینگ وه‌رزشكارێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ی وڵاتی هیندستانه‌ و ریكۆردێكی نوێی تۆمار كرد و ناوی چووه‌ نێو په‌رتووكی گینس تایبه‌ت به‌ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان.

سوناوجام توانی له‌ ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك خوله‌ك 109 شناو لێ بدات و به‌ خێرایی ڤیدیۆییه‌كه‌ی له‌ نێو سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووه‌وه‌ و له‌ لایه‌ن به‌رپرسان و نوێنه‌رانی په‌رتووكی گینس ریكۆرده‌كه‌ی په‌سه‌ند كرا و تۆمار كرا.

له‌ دوای تۆماركردنی ئه‌و ریكۆرده‌، راسته‌وخۆ وه‌زیری دادوه‌ری هیندستان (كیرین رییجو) له‌ تویته‌ر ده‌ستخۆشی لێ كرد و داوای لێكردن به‌ زووترین كات سه‌ردانی بكات و پێشوازی لێ بكات و مه‌راسیمێكی رێزلێنانی بۆ بكات.

ریكۆرده‌كه‌ی وه‌رزشكاره‌ لاوه‌ هیندییه‌كه‌، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ئه‌و خوله‌كه‌ی كه‌ ریكۆرده‌كه‌ی تۆمار كرد له‌ نێو سۆشیاڵ میدیا 143 هه‌زار كه‌س راسته‌وخۆ سه‌یری ده‌كرد.