هێزەکانی پشتیوانی/ 2 بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە گواستراونه‌وه‌

"لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی به‌ فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێكراوه‌"
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی/ 2 گواسترایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

لیوا روکن هۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ئاشكرای كرد، بە فەرمانی ژمارە 228ی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، لە رێككه‌وتی 25ی کانوونی دووەمی 2022، تەواوی هێزەکانی پشتیوانی دوو لە هێزەکانی (70)وە بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە گواستراونه‌ته‌وه‌.

جێگری سەرۆکی ئەرکان ئاماژه‌ی به‌وه‌س كرد، هەر لەم چوارچێوەیەدا، پێشتر هێزەکانی پشتیوانی/ 1، بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە گواستراوبوونه‌وه.