شه‌ڕی پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستان گه‌رمتر بوو
له یه‌كه‌مین گه‌ڕی قۆناخی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان یانه‌ی سیروانی نوێ زیاتر خۆی له یانه‌ی هه‌ندرێن پێشه‌نگ نزیك كرده‌وه و چه‌مچه‌ماڵیش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر سه‌یدسادقی ركابه‌ری تۆمار كرد.
ئارارات ـ شێروانه
یانه‌ی ئارارات له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی شێروانه‌ی كرد، ئارارات به‌هۆی ناله‌به‌ری كه‌شوهه‌وا نه‌یتوانی یارییه‌كه له پیرمام له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام یاریگه‌ی هه‌ولێر بۆ ئارارات بووه خێروبه‌ره‌كه‌ت و شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
له ده‌ستپێكی نیوه‌ی یه‌كه‌م ئارارات له رێگه‌ی هیدایه‌ت له تی‌ف گۆڵی پێشكه‌وتنی له دژی شێروانه تۆمار كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی ئارارات كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، بینه‌ر عه‌لی گۆڵێكی له ئارارات كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ شێروانه یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانی یانه كه‌لارییه‌كه زۆری نه‌برد كاتێك له خوله‌كی 65 دلۆڤان شینۆ ئاراراتی له یارییه‌كه پێشخسته‌وه و 3 خاڵی یارییه‌كه‌شی بۆ یانه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد و یارییه‌كه به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئارارات كۆتایی هات، به‌مه‌ش ئارارات تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له شێروانه كرده‌وه كاتێك له نێو كه‌لار به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بوو.
چه‌مچه‌ماڵ ـ سه‌یدسادق
یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌رانی میوانداریی سه‌یدسادقی كرد كه له‌و یارییه‌دا زۆرترین هانده‌ر له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه ئاماده‌بوون.
یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵ فیكه‌ی ده‌ستپێكی توانا عوسمانی ناوبژیوان له رێگه‌ی جیهان جه‌لال به دیاریكراوی له خوله‌كی 2 گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
به‌ڵام خۆشییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ ته‌نیا 5 خوله‌كی خایاند كاتێك سه‌یدسادق له خوله‌كی 7 ئه‌نجامه‌كه‌ی له رێگه‌ی عه‌لی سه‌عید مۆنتاری یه‌كسان كرده‌وه و نیوه‌ی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
دوای تێپه‌ڕبوونی 10 خوله‌ك به‌سه‌ر ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه، عیماد ئه‌حمه‌د گۆڵی دووه‌می چه‌مچه‌ماڵی له خوله‌كی 55 تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 93 ئیبراهیم محه‌مه‌د كه به بله پاتۆ ناسراوه به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی سێیه‌می چه‌مچه‌ماڵی له دژی سه‌یدسادق تۆمار كرد و یارییه‌كه به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ كۆتایی هات، به‌مه‌ش چه‌مچه‌ماڵ تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له سه‌یدسادقی ركابه‌ری كرده‌وه به‌وپێیه‌ی له قۆناخی یه‌كه‌م له شاره‌زوور چه‌مچه‌ماڵ 3 ـ 2 یارییه‌كه‌ی به سوورپۆشه‌كانی سه‌یدسادق دۆڕاند بوو.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆماركرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی كوردستان سه‌ركه‌وت و یانه‌ی سه‌یدسادقیش پێنجه‌مین یاریی دۆڕاند و هه‌ر پێنج شكسته‌كه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه.
سیروانی نوێ ـ سۆران
سۆران بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سیروانی نوێ سه‌ردانی سلێمانی كرد و یارییه‌كه‌شی به ئه‌نجامێكی قورس دۆڕاند.
هێشتا خوله‌كێك له یارییه‌كه تێپه‌ڕی نه‌كرد بوو كاتێك ئاریان جه‌وهه‌ر مایسترۆی یانه‌ی سیروانی نوێ به دیاریكراوی له چركه‌ی 50 گۆڵێكی خێرای له دژی سۆرانی میوانی تۆمار كرد.
دواتر سه‌ربه‌ست ره‌ئوف یاریزانی یانه‌ی سیروانی نوێ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر سۆران دوو هێنده لێ‌كرد و گۆڵی دووه‌می بۆ نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م لێ بدات، په‌یام ئه‌حمه‌د گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد و به ته‌واوه‌تی ئه‌ركی سۆرانی له یارییه‌كه قورس‌تر كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 3 گۆڵی خاوێن له به‌رژه‌وه‌ندی سیروانی نوێ كۆتایی هات، به‌مه‌ش سیروانی نوێ قه‌ره‌بووی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له‌و یارییه كرده‌وه كاتێك له یاریی چوون له نێو سۆران 2 ـ 1 یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بوو.
سیروانی نوێ ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 30 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه و جیاوازیی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ندرێنی پێشه‌نگ ته‌نیا بۆ یه‌ك خاڵ كه‌مكرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سۆران تووشی شه‌شه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه به 17 خاڵ له خانه‌ی یازده‌یه‌م مایه‌وه.
هه‌ندرێن ـ دهۆك
یانه‌ی دهۆك بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن گه‌شتی هه‌ولێری پایته‌ختی كرد و یارییه‌كه‌ش له نیوه‌ی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
دواتر له ناوه‌راستی نیوه‌ی دووه‌م یانه‌ی هه‌ندرێن له رێگه‌ی محه‌مه‌د هاوار ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات یانه‌ی دهۆك گۆڵێكی كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌مه‌ش هه‌ندرێن بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی ده‌هه‌ژێت.
یانه‌ی هه‌ندرێن به‌م ئه‌نجامه به 31 خاڵ له لوتكه‌ی ریزبه‌ندی مایه‌وه، یانه‌ی دهۆكیش تووشی چواره‌مین یه‌كسانبوون بوو له‌م وه‌رزه و به 19 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌م دێت.
ده‌ربه‌ندیخان ـ برایه‌تی
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌رانی میوانداریی برایه‌تی كرد، یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامێكی سپی و بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌مه‌ش برایه‌تی له هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه نه‌یتوانی له ده‌ربه‌ند بباته‌وه و به كۆی هه‌ردوو یاریی ته‌نیا خاڵێكی له ده‌ربه‌ندیخان وه‌رگرتووه.
ده‌ربه‌ندیخان ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 20 خاڵ به‌رز كرده‌وه و برایه‌تیش بووه خاوه‌نی 19 خاڵ.