لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
دیمەنێکی بەفرباریژن لە هەڵەبجە - 17/1/2022
دیمەنێکی بەفرباریژن لە هەڵەبجە - 17/1/2022

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەفر و باران دەبارێت، پێشبینی ئەوەشی کردووە لە سەنتەری شارەکان بەفر ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و باران لە زۆربەی ناوچەکان، لە کاتەکانی ئێوارەدا لە سەنتەری پارێزگاکانی، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە بەفر دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی ئاسمان هەور دەبێت و بەفر و بارانبارین بە بڕی جیاجیا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك