سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌كات، به په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداری وه‌سفكرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، سه‌رکۆنه‌ی به‌ئامانجگرتنی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به مووشه‌ک ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها له توویته‌كه‌دا هاتووه، به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره و ده‌بێ رێگه‌ی لێ بگیرێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه، زیانێکی زۆر له عێراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات.