شوان محه‌مه‌د ته‌ها: گۆڕانكاری له عێراق روویداوه، به‌ڵام یه‌كێتی ئاماده نییه قه‌بوڵی بكات
K24- هه‌ولێر:
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسی لقی (5)ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند، كاندیدكردنی هۆشیار زێباری كۆتایی پێهاتووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانیش هه‌نگاوی باش نراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوو تاكه كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌بێت، به‌ڵام یه‌كێتی خۆی رێككه‌وتنی شكاندووه و ده‌بێت بهرپرسیاریهتییهكهشی له ئه‌ستۆ بگرێت.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها گوتی: "یه‌كێتی له‌سه‌ر دیاریكردنی تاكه كاندیدێكی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق پاشه‌كشه‌ی كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدان بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه كاندیدی پارتی بوو، هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت و ده‌نگیان به كاندیده‌كه‌مان نه‌دا".
گوتیشی: "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووه رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام سووربوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته بۆ ئه‌وانه و به دیاریكراویش بۆ كه‌سێكی دیاریكراو، ده‌كرێت بڵێین ئه‌وه ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو دانووستانه‌كانه".
به‌رپرسی لقی (5)ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به سه‌ركه‌وتنی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، سیستمی فیدراڵیه‌ت ده‌پارێزرێت و ده‌توانرێت ده‌سته‌به‌ری بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای كۆچی دواییكردنی "مام جه‌لال"، پۆستی سه‌رۆك كۆمار تواناكه‌ی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژی به‌وه‌ش كرد، ئێستا گۆڕانكاری له عێراق روویداوه، به‌ڵام یه‌كێتی ئاماده نییه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی عێراق هه‌یه، قه‌بووڵی بكات، هه‌ر چه‌نده ئێستا بابه‌تی پۆستی سه‌رۆك كۆمار زه‌ق كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌ی زۆره، تا ئێستا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
سه‌باره‌ت به كاندیدی یه‌كێتی، شوان محه‌مه‌د ته‌ها روونیكرده‌وه، پارتی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كاندیدێكی دیاریكراو نییه، 26 كاندید بۆ ئه‌و پۆسته هه‌یه، 11یان كوردن، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه یه‌كێتی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار 2 كاندیدی هه‌یه، بۆچی به‌رهه‌ڵستی كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌كرێت، له‌كاتێكدا پارتی خاوه‌نی نیوه كورسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، بۆچی هه‌موو لایه‌نێك بۆی هه‌یه خۆی هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام پارتی بۆی نییه خۆی هه‌ڵبژێرێت.
روونیشكرده‌وه، كێشه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح و هۆشیار زێباری نییه، كێشه‌كه له‌سه‌ر شێوازی كاركردنه، بۆیه كاندیدی پارتی هه‌ر هۆشیار زێبارییه و ئه‌مه به كۆتاهاتووه، هه‌نگاوی باشیشمان بڕێوه، یه‌كێتی خۆی رێككه‌وتنی شكاندووه و ده‌بێت بهرپرسیاریهتییهكهشی له ئه‌ستۆ بگرێت.
به‌رپرسی لقی (5)ی پارتی راشیگه‌یاند، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، كه له خولی رابردووی په‌رله‌مانیش سه‌رۆك بووه، له‌سه‌ر محه‌ویله‌یه‌كی كاره‌با یان له‌سه‌ر بوتڵه غازێك په‌یوه‌ندی به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرد و كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرد، به‌ڵام خاكی كوردان داگیردهكرا و گونده‌كان ده‌سووتێنران، سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ی كورد چی كرد، كوا هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به كوردستان.