شرۆڤه‌كارێك: سوننه‌كان ده‌نگ به كاندیدی یه‌كێتی ناده‌ن چونكه ئه‌وان ده‌نگیان به حه‌لبووسی نه‌داوه
K24 - هەولێر:
هێرشە مووشەكیەكانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا، جیا لەوەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق، کاریگەری خراپیی بۆ سەر پەیوەندییە ناوه‌خۆییه‌كان و ده‌ره‌وه دەبێت.
محه‌مه‌د كه‌حلاوی، شرۆڤه‌كاری سیاسی عێراقی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، پرسه ئه‌منییه‌كان په‌یوه‌ندییان به پرسه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراقیان ئه‌نجامدا، ده‌یانه‌وێ له‌و رێگه‌وه رێڕه‌وی سیاسی بگۆڕن.
كه‌حلاوی راشیگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ستی سیاسی، تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه سووڕن ببنه یه‌ك كوتله، ئه‌ویش كوتله‌ی گه‌وره‌ی شیعییه، به‌ڵام پێی نه‌گه‌یشتوون.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتی: "ئه‌گه‌ر رێزگرتن له ئاسایشی وڵات نه‌بێت، كێشه بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی دروست ده‌كرێت".
كه‌حلاوی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و حزبانه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردووه، دۆڕاو نین، به‌ڵام رێكه‌وتنی سیاسی‌یان نه‌بووه، بۆیه وا ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت: "ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێن، لایه‌نی سێیه‌من، زۆربه‌ی عێراقییه‌كان ده‌یانناسن، ده‌یانه‌وێت پرسه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن، عێراق به ناسه‌قامگیری بمێنێته‌وه و متمانه له نێوان لایه‌نه‌كان دروست نه‌بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان ئه‌نجامدا، ئامانجیان ئه‌وه‌یه پێكهاته سیاسییه‌كانی عێراق رێك نه‌كه‌ون.
كه‌حلاوی روونیكرده‌وه، سوننه‌كان ده‌نگ به كاندیدی یه‌كێتی ناده‌ن، چونكه ئه‌وان ده‌نگیان به حه‌لبووسی نه‌داوه، هه‌موو پێشبینییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه هۆشیار زێباری ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق.