پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ كۆچی دوایی عەریف جەمال

"پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر عەریف جەمال دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم"
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پێشمەرگە و بەرپرسی هەردوو دەزگای ئەیلوول و گوڵانی كەركووك "جەمال حەمەدەمین سەعید" ناسراو بە (عەریف جەمال) كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ھەڤاڵانی پێشمەرگەی تێکۆشەر و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و بەرپرسی هەردوو دەزگای ئەیلوول و گوڵانی كەركووك جەمال حەمەدەمین سەعید ناسراو بە (عەریف جەمال) دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان