زێباری سه‌رۆك كۆماره و یه‌كێتی یه‌كڕیزی كوردی تێكداوه
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی و ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، مه‌سعود حه‌یده‌ر، رایگه‌یاند، پارتی پشتیی به خوا و گه‌له‌كه‌ی و خۆی ئه‌ستووره و هۆشیار زێباری له كێبڕكێی دیموكراسیدا سه‌رده‌كه‌وێت و سه‌رۆك كۆماره، گوتیشی: له رابردوودا پۆستی سه‌رۆك كۆمار له دژی كورد و بۆ درووستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم به‌كارهێنراوه و هیچ خزمه‌تێكی پرسه‌كانی كوردی پێ نه‌كراوه.
له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌وڵی كوردستان24، مه‌سعود حه‌یده‌ر نوێترین زانیاری له باره‌ی كێبڕكێی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق خسته‌ڕوو. پوخته‌ی گفتوگۆكه
زێباری سه‌رۆك كۆماره
مه‌سعود حه‌یده‌ر له باره‌ی داهاتووی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه، گوتی: هه‌موو زانیاری و خوێندنه‌وه و بۆچوونی هه‌موو لایه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هۆشیار زێباری، وه‌كو كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كات و چانسی بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار زۆر زۆره.
گوتیشی: له لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سیاسی بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق ده‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ئیشمان كردووه و ئه‌وانه‌ی له پرۆسه‌ی دیموكراسیدا ركابه‌ری هۆشیار زێبارین، كه 26 كاندید هه‌ن و تا ئێستا هه‌موو ناوه‌كانیان رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام كاندیده‌كان زۆرن. هه‌موو كاندیده‌كان له هه‌موو كوتله و پێكهاته‌كان كار بۆ خۆیان ده‌كه‌ن.
كه‌سایه‌تی زێباری
سه‌باره‌ت به په‌سندكراوی كه‌سایه‌تی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، مه‌سعود حه‌یده‌ر، گوتی: راستییه‌ك هه‌یه، ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بكه‌م و هۆشیار زێباری له ناوه‌ندی عێراقی و نێوده‌وڵه‌تییدا ناسراوه و هه‌مووان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، وه‌زیرێكی ده‌ره‌وه‌ی زۆر زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه و توانیویه‌تی له رێی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه خزمه‌ت به هه‌موو لایه‌ك بكات و توانیویه‌تی دامه‌زراوه‌ی دیپلۆماسی عێراق بنیاتبنێته‌وه.
یه‌كڕیزی كورد
له باره‌ی یه‌كڕیزی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له به‌غدا، مه‌سعود حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای رێنماییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌وافق كردووه‌ته‌وه.
گوتیشی: به پێویستی ده‌زانم زۆر راستیی باس بكه‌م، له‌وانه، له دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی رێنوێنی داوه و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، پێویسته كورد یه‌كڕیز بێت و له باره‌ی پۆسته‌كانه‌وه هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت و ته‌وافق هه‌بێت. نه‌وه‌ی نوێ چوونه‌ته به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن و رێنوێنی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه بووه، پارتی و یه‌كێتی ته‌وافقیان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی له 2018 براده‌رانی یه‌كێتی كردیان دووباره نه‌بێته‌وه، پێشتریش شاندی پارتی سه‌ردانی یه‌كێتی كرد و چه‌ندین جار داوا كرا یه‌كێتی بێنه پێش و كارنامه‌ی هاوبه‌ش درووست بكه‌ین، چونكه وه‌ك پارتی ئێمه تێگه‌یشتنی پێشوه‌خته‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌دری و سوننه‌كان و وه‌رن ئێوه‌ش قسه‌ی خۆتان بكه‌ن و هه‌ر بۆچوونێك هه‌بێت با هاوبه‌ش بێت.
"یه‌كێتی بێ روانگه‌یه"
راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی و ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، مه‌سعود حه‌یده‌ر روونیكرده‌وه، یه‌كێتی ته‌نانه‌ت كه شاندیان درووست كردووه، به سه‌رۆكایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د، روانگه‌یه‌كی روونیان نه‌بووه و بڕیاریشیان پێ نه‌بووه، زۆر به راشكاوی هۆشیار زێباری پرسیاریان لێكراوه، به نیازی چین، چی ده‌كه‌ن، كاندیدتان هه‌یه بۆ جێگری سه‌رۆكی نوێنه‌ران یان نیتانه، هیچ وه‌ڵامیان پێ نه‌بووه و وتوویانه ئێمه نایه‌ینه ژووره‌وه و به‌شداری ناكه‌ین و ئه‌مانه وایكردووه له یه‌كڕیزی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌ربچن و یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد بشكێنن، له كاتێكدا براده‌رانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ به‌شداریان له دانیشتنه‌كه‌دا كرد.
گوتیشی: له‌وێوه یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد تێكدرا و ئینجاش سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ته‌نیا قۆرخی یه‌كێتی بێت.
بۆچی روانگه‌ی روونیان نه‌بووه
له باره‌ی نه‌بوونی روانگه‌یه‌كی روونی سیاسی له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتی: یه‌كێتی له‌م قۆناغه‌دا بۆ عێراق بڕیاری سیاسی‌یان له ده‌ستی خۆیاندا نییه.
پێداگرییان له چییه‌وه‌یه
له باره‌ی پێداگریی یه‌كێتییه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتی: ئه‌وه‌ی باسمان كردووه روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانی و پارتییه و هه‌موو ئه‌و پۆستانه‌ی له به‌غدا پشكی كوردن، پشكی كوردن نه‌ك هیچ لایه‌نێك به ته‌نیا. نابێت قۆرخ بكرێن بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك، پێویسته ته‌وافقیان له‌سه‌ر بكرێت.
گوتیشی: دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال، پێویسته بپرسین، دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، چ رۆڵێكی هه‌بووه له پاراستنی ده‌ستوور و پرۆسه‌ی سیاسی و به‌رگریكردن له ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له‌وه‌ی مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم خه‌رج بكرێت و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، به‌داخه‌وه هیچ رۆڵێكی نه‌بووه و بگره رۆڵێكی سلبیشی هه‌بووه.
جه‌ختیكرده‌وه، پێویست بوو ته‌وافق له‌و باره‌یه‌وه بگرێت و پارتی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م پێویسته چانسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به‌ڕێوه به‌رێت، چونكه ئێستا پارتی رۆڵێكی گرنگ و بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و جه‌ختیشده‌كاته‌وه پێویسته كورد هاوبه‌شی راسته‌قینه بێت له به‌ڕێوبردنی عێراقدا و رۆڵ و پێگه‌ی گرنگی خۆی له هه‌موو جومگه‌كاندا هه‌بێت.
له باره‌ی داهاتووی ئه‌و پۆسته‌وه مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتی: به دڵنیاییه‌وه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هاوبه‌ش و روانگه‌یان هاوبه‌شه، به كرده‌وه پیشانی بده‌ن، كه شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی له ده‌وڵه‌تدا ده‌چه‌سپێنن و رێزی ده‌ستوور ده‌گرن.
گوتیشی: له دوای 2003ه‌وه تا ئێستا زۆر شێوه‌ی كاركردن تاقیكراوه‌ته‌وه، هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه و ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان روانگه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و ده‌ستوور بنه‌مای سه‌ره‌كی بێت بۆ ئیداره‌دانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته و پێشمان وایه له دوای جه‌نابی مام جه‌لاله‌وه دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هیچ رۆڵێكی نه‌بووه و له زۆر حاڵه‌تیشدا رۆڵێكی نه‌رێنی هه‌بووه و وه‌ك ئامرازێك به‌كارهاتووه بۆ درووستكردنی ته‌گه‌ره له به‌رده‌م شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و پێشمه‌رگه و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێ لاواز بكرێت، ئێستا كه پارتی 31 كورسی هه‌یه و یه‌كێكه له فراكسیۆنه گه‌وره‌كان و به بوونی هۆشیار زێباری و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌یه‌تی، كه په‌نجا ساڵه له‌ناو سیاسه‌تدایه و پارتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك پارتی له پشتیتی و ده‌توانێت رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌بێت له سه‌قامگیری سیاسی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق.
دوا گره‌و
له باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتی: ئێمه كاری خۆمان ده‌كه‌ین، پشتمان به خوای گه‌وره‌ی و میلله‌ته‌كه‌مان و خۆمان قایمه و پشت ئه‌ستوور نابین به هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی، كه رۆڵی هه‌بێت له‌وه‌ی بڕیاری پارتی بگۆڕێت، چونكه بڕیاری پارتی سه‌ربه‌خۆیه و له ژێر كاریگه‌ری هیچ لایه‌كدا نییه و هۆشیار زێباریش ناسراوه و پیاوی ده‌وڵه‌تدارییه. هه‌ندێك قسه و قسه‌ڵۆك ده‌كرێت، له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه، كه ئه‌وانه‌ی شاره‌زا بن ده‌زانن وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له زێباری ره‌هه‌ندی سیاسی هه‌بووه، نه‌ك یاسایی و ئه‌وه‌ی له میدیا ده‌یبینین هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه له‌سه‌ر رایگشتی و هه‌ر كه‌س هه‌ر شتێكی هه‌یه به ته‌حه‌دداوه ده‌ڵێین، با بێت بیڵێت، ئه‌گه‌رنا قسه‌كردنی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر شتێك بوونی نییه و به‌ڵگه‌یان نییه، دوای ده‌نگدان و سه‌ركه‌وتنی هۆشیار زێباری خۆیان كۆتاییان پێ دێت و له‌ناو ده‌چن.
كاریگه‌ری چی ده‌بێت
دوای سه‌ركه‌وتنی هۆشیار زێباری، ئایا چۆن ناو ماڵی كوردیی رێكده‌خرێته‌وه، مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتی: نابێت كاریگه‌ری هه‌بێت، چونكه له 2018 یه‌كێتی خۆیان ته‌وافقی سیاسی ناو ماڵی كوردیان شكاند و خۆیان كاندیدیان هه‌بوو و خه‌ڵك ده‌زانن به چ شێوازێك ئه‌و بابه‌ته‌یان یه‌كلا كرده‌وه و له ناوخۆشدا، ده‌نگیان به نێچیرڤان بارزانی نه‌دا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پارتی ده‌یتوانی حكومه‌ت بێ یه‌كێتی پێكبهێنێت، به‌ڵام به‌شداری پێكردن و 9 مانگ چاوه‌ڕێی كردن، چونكه پارتی خۆی به خاوه‌نی دۆزی كورد ده‌زانێت و هه‌موو هه‌ڵوێسته سیاسییه سلبییه‌كانی یه‌كێتی به رووحێكی وه‌رزشی وه‌رگرتووه.
گوتیشی: ئێستا جارێكی دیكه ته‌وافقی ناو ماڵی كوردیان شكاندووه و پشتیان به فاكته‌ری ده‌ره‌كی به‌ستووه بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كه‌یان و دوای سه‌ركه‌وتنی هۆشیار زێباری پێویسته قبوڵی بكه‌ن، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه و دواتر وه‌ك هاوبه‌شێكی سیاسی كار به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین