زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار دۆلاریان له رێگه‌ی ساخته‌كردنی كارتی ڤاكسین كۆكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوو په‌رستار له ناوچه‌ی لۆنگ ئایلاندی ویلایه‌تی نیۆیۆرك به ساخته‌كردنی كارتی تایبه‌ت به پێدانی ڤاكسین و ده‌ستكاریكردنی داتابه‌یسی ویلایه‌ته‌كه‌یان تۆمه‌تبار كران، كه به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ساخته‌كاریه‌وه توانیویانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار كۆبكه‌نه‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی "سی ئێن بی سی"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ریان، داواكاری گشتیی كه‌رتی سۆفۆلك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ریه‌ك له جولی دیفۆنۆ (49 ساڵ)، خاوه‌ن و به‌كارخه‌ری سه‌نته‌ری پزیشكیی منداڵان و ماریسا ئۆرارۆ (44 ساڵ)ی كارمه‌نده‌كه‌ی ده‌ركردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "له ماوه‌ی نێوان مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2021 تا یه‌نایه‌ری 2022، ئه‌و دوو ئافره‌ته كارته‌كانی ڤاكسینیان ساخته‌كردووه و له‌و رێگه‌یه‌وه بۆ هه‌ر كارتێك 220 دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه و بۆ هه‌ر منداڵێكیش 85 دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستكاریكردنی بنكه‌ی داتابه‌یس و سیسته‌می زانیاری پارێزراو له ویلایه‌تی نیۆیۆرك".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و دوو ئافره‌ته له زیاتر له بۆنه‌یه‌ك چه‌ند تۆمارێكی ساخته‌ی پێدانی ڤاكسینیان دروستكردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڤاكسین به هیچ كه‌سێك بده‌ن.
ئه‌و تۆڕه میدیاییه له‌سه‌ر زاری هاوبه‌شێكی تایبه‌ت به‌ناوی سكۆت لامبێرت بڵاویكرده‌وه: "ساخته‌كردنی كارته‌كانی ڤاكسین و دانانی زانیاری ناڕاست له داتابه‌یسی به‌كارهاتوو له ویلایه‌ته‌كه، ته‌ندروستی خه‌ڵكانی دیكه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و هه‌وڵه‌كانی هێواشكردنی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆناش په‌كده‌خات".
به‌گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، ئه‌فسه‌رانی پۆلیس له‌كاتی پشكنینی ماڵی دیفۆنۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕیی 900 هه‌زار دۆلاردا گرتووه، هه‌روه‌ك ده‌فته‌رێكیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه تێیدا به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار له‌و كاره پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش به رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك ده‌یلی نیوز" راگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ دیرین دیفۆونۆ، هاوسه‌ری تۆمه‌تباره‌كه‌ش، كه ئه‌فسه‌ره له ئیداره‌ی پۆلیسی نیۆیۆرك، له‌لایه‌ن نووسینكه‌ی كاروباری ناوخۆی وه‌زاره‌ت ده‌ستیپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئاخۆ ده‌ستی له‌و كار و پلانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌بووه یان نا.
H.B