له شرگات داعش دووچاری ترس و دڵه‌ڕاوكێ بووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕایگه‌یاندووه"چه‌كدارانی داعش دووچاری پشێووی و دڵه ڕاوكێ بوون دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌كانیان له قه‌زای شرگات كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه به‌هۆی بۆردوومانكردن و خاپوركردنی بنكه و باره‌گاكانی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه،پشێووی كه‌وتوه‌ته ناو ڕێزه‌كانی چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه له ناوچه‌كانی شرگات.
له‌وكاته‌ی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به چڕی بنكه و باره‌گاكانی داعشی له هه‌ردوو ناوچه‌ی (السده) و (الجرف) ی سه‌ر به قه‌زاكه‌یان به چڕی بۆردومان كردووه،بووه‌ته هۆی خاپوركردنی بنكه و باره‌گاكانیان و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكشكاوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌كانیان كوژراوون.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات،ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه بۆردوومانه‌كان زۆر دروست و ئاراسته‌كراوون و به باشی ئامانجه‌كانیان پێكاوه،ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دروستبوونی پشێوی له‌ناو ڕیزی چه‌كداره‌كانیاندا و ژماره‌یه‌ك باره‌گای دیكه‌یان له ترسی بۆردوومان به جیهێشتووه و چوونه‌ته چه‌ند بنكه‌یه‌كی دیكه‌وه.
قه‌زای شرگات یه‌كێكه له مۆڵگه سه‌ره‌كییه‌كانی داعش له باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له مانگی حزه‌یرانی 2014 وه له بن ده‌ستی داعشدایه.