هێمن هه‌ورامی: پۆست له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكی سیاسی و كه‌سایه‌تییه‌ك تاپۆ نییه
K24 - هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانه، له‌باره‌ی پۆسته‌كانی به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پۆست له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكی سیاسی و كه‌سایه‌تییه‌ك تاپۆ نییه.
هێمن هه‌ورامی گوتی: پارتی و یه‌كێتی له هه‌موو كایه‌كانی حوكمڕانیدا هاوبه‌شن، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشتر كراوه و كابینه‌ی نۆیه‌م درووست بووه، هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاراسته‌یه كاری كردووه، تا ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومڕانی به‌غدا هه‌بێت".
گوتیشی: "پۆسته‌كانی به‌غدا هیچ په‌یوه‌ندییان به پۆسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه و نابێت، نابێت ره‌وشی به‌غدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، هیوا ده‌خوازین هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌غدا نه‌بێت، به شێوه‌ی نێگه‌تیڤ نه‌یبێت".
سه‌باره‌ت به پۆسته‌كانی به‌غدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پۆست تاپۆ نییه له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكی سیاسی و كه‌سایه‌تییه‌ك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میكانیزمی سیاسی هه‌یه و میكانیزمی هه‌ڵبژاردنیش هه‌یه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌یه، ئێمه هاوكار بین له نزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان، چ لایه‌نه شیعییه‌كان، یان لایه‌نه سوننییه‌كان بن.
ئاماژی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان نه‌یویستوو ببێته به‌شێك له كێشه‌ی به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان، هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ببێته هۆی نزیكبوونه‌وه‌یان، هه‌رێمی كوردستان رۆڵی ئه‌رێنی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كات كه‌م ماوه و ده‌بێت دوای 7 رۆژی دیكه سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت و ئه‌و كه‌سه راسپێرێت، كه حكومه‌تی نوێ عێراق پێكده‌هێنێت.
هێمن هه‌ورامی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، لای ئێمه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئیستحقاقاتی ده‌ستوورییه و بۆ كوردستان گرنگن، گرنگتریش له‌وه، سه‌قامگیریی ئه‌و حكومه‌ته‌یه، كه له عێراق درووست ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت له به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا هه‌بێت و جێبه‌جێش بكرێت.