پێداچوونهوه بۆ رێنماییەکانى ماستەر و دکتۆرا دهكرێت

K24 - ههولێر:
لهبارهی تاوتوێکردنى رێنماییەکانى ماستەر و دکتۆرا، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبوونهوه.
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى پلانى کارکردنى ئەمساڵ بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان و قۆناغەکانى ئامادەکردنى رێنماییەکانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێکران.
وهزارهتی خوێندنی باڵا رایگهیاند، بە سەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، به ئامادهبوونی سەرجەم سەرۆک زانکۆکانى کوردستان، کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت تایبەت بە تاوتوێکردنى چەند بابەتێک بەڕێوەچوو.
راگهیهندراوهكهی وهزارهتی خوێندنی باڵا ئاماژهی بهوه كرد ، قۆناغەکانى ئامادەکردنى رێنماییەکانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێکران، بۆ ئەمه بڕیارى پێکهێنانى لێژنەیەک بەمەبەستى داڕشتنى پەیڕەوێکى تایبەت بە خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) درا، لێژنەیەکیش بە ئەندامیەتى یاریدەدرانى سەرۆک زانکۆکان بۆ کاروبارى زانستى بۆ دەوڵەمەندکردنى رێنماییەکان و شیکردنەوەیان دهستبهكار دهبن.
وهزارهتی خوێندنی باڵا روونیكردهوه، له كۆبوونهوهكهدا بارودۆخى پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان و چەند پرسێکى دیكهی پەیوەست بە کاروبارەکانى زانستى، خوێندنى باڵا، خوێندکاران، کارگێڕى و دارایى، دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیاى جۆرى تاوتوێکران.
