ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکرێت

"فۆرمی داتا و زانیاری بۆ گەنمی داچێنراوی جووتیاران ئاماده‌ ده‌كرێت"
گه‌نمی جووتیاران
گه‌نمی جووتیاران

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئامادەکاری بۆ چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکان ده‌كات.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، بەسەرپەرشتی کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەت و بە ئامادەبوونی راوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیان، بۆ پشتگیریكردن لە جووتیاران و دانانی میکانیزمەکانی فۆرمی داتا و زانیاری بۆ گەنمی داچێنراو، ئه‌مڕۆ 31ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ راشیگه‌یاند، بە مەبەستی ئامادەکاری و وەرگرتنەوەی بری گەنمی بەرهەم هاتووی ناوخۆی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران  (قەیوان و خۆشناو) بکرێت، بۆ ئەوەی لە دەرەوەی سایلۆکانی عێراق بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بۆ بکرێت.

لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌