رێكارەكانی مۆڵەتی بیناسازی لە هەرێمی كوردستاندا رێكدەخرێنەوە

"له‌ داهاتوودا بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه‌ ده‌درێت"
بیناسازی
بیناسازی

K24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رێكارەكانی مۆڵەتی بیناسازی لە هەرێمی كوردستاندا رێكدەخاته‌وه‌، به‌م نزیكانه‌ بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه‌ ده‌دات.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گه‌شتوگوزار، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئاماده‌بوونی سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتی و سەرۆك شارەوانییەكان، گفتوگۆ له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی سیستەمی رێنمایی و نەخشەسازی و بیناسازی لە هەرێمی كوردستان كرا.

وەزیری شاره‌وانی داوای لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان كرد، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو لەسەر پاكێجێكی گشتگیردا رێكبكەون و پێشكەشی وەزارەتی بكەن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر بدرێت.

لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌