به‌راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت تەرمی پێنج کۆچبەر گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان
K24 - هەولێر:
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، تەرمی 5 كۆچبه‌ر كه له ئاوه‌كانی یۆنان خنکابوون، گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ڵگورد ساڵه‌یی، راوێژكار له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشتر به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، له ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی 3 به‌له‌می كۆچبه‌ران، 9 ته‌رم دۆزرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ 1ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 5 ته‌رم گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 29ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، چوار ته‌رمی دیكه‌ی كۆچبه‌ران گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.