سهرۆكی نوێی زانكۆی سهلاحهدین دهستبهكاربوو

K24 - هەولێر:
بە ئامادەبوونى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینهوهی زانستی، رێوڕەسمی دهستبهكاربوونی سەرۆکى نوێى زانکۆى سەڵاحەدین بهڕێوهچوو.
وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، بە سەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، رێوڕەسمى ئاڵوگۆڕى پۆستى سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.
وهزارهتی خوێندنی باڵا راشیگهیاند، د. کامەران یونس، لەجێگەى د. جەوهەر فەتاح، وەک سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین دەستبەکاربوو.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگهیاند، پرۆسەى ریفۆرم و چاکسازى قووڵ لە سیستمى خوێندنى باڵا بەردەوامى هەیە، بەتایبەت ریفۆرم لە سیستمى وەرگرتن و بەهێزکردنى پێگەى زانستى زانکۆکان و دەستەبەرکردنى سەربەخۆیى ئەکادیمى و دارایى و کارگێڕى بۆ زانکۆکان و پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن و بەستنەوەى ناوەرۆکى پرۆگرامەکان بە پێداویستیەکانى بازارى کارى کوردستان.