له منبج چوار گوندی دیكه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر
له سێزده‌یه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی زرگاركردنی منبج چوار گوندی دیكه رزگار ده‌كرێن و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات نزیكی ده‌روازه‌كانی شاره‌كه ده‌بن.
په‌یامنێری كوردستان24 له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج رایگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، هه‌ر چوار گوندی ته‌هنه كبیره، سه‌یدیه، سه‌خیره و ئوموسه‌تح له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵانی منبج له چه‌كدارانی داعش رزگاركراون كه حه‌وت تا 10 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاره‌كه دووره.
له‌لایه‌كی تره‌وه سێ منداڵ به‌هۆی تۆپبارانی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گوندی دادات كوێت به دووری 10 كیلۆمه‌تری باكووری رۆژهه‌ڵاتی منبج بریندار بوونه، كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
ئۆپه‌راسیۆنی به‌ناوی شه‌هید ئه‌بوله‌یلا له رۆژی یه‌كه‌می حوزه‌یران بۆ رزگاركردنی شارۆچكه‌ی منبج له چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێكرد، كه له رۆژی سێزده‌یه‌م به كۆنترۆڵكردنی چوار گوندی تر نزیكی سه‌نته‌ری شاره‌كه بوونه.