كچێكی نابیست و ناگۆ بههرهیهكی بێوێنهی له دروومان و شێوهكاریدا ههیه
K24 - ههڵهبجه:
بینایی، خانمێکی نابیست و ناگۆیە لە هەڵەبجە، ئەگەرچی خاوەن پێداویستی تایبەتە بەڵام توانایەکی باشی لەکاری شێوەکاری و درووماندا هەیە و خوێندنی پەیمانگای بە سەرکەوتوویی بڕیوە، ئاواتە خوازە لەخوێندنگەیەکی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، خزمەت بکات.
شێوەکاری خولیای منداڵی بیناییە، حەز بەکێشانی وێنەی سرووشت و کەسایەتییەکان دەکات، بۆ بهدیهێنانی خولیاكانیشی، خێزانەکەی زۆر هاوکاری دەکەن، تا زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت.
باوکی بینایی داواکارە هاوکاری بکرێت، تا لە خوێندنگایەک وانە بەمنداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بڵیتەوە، چونکە ئەوە ئاواتی بیناییە.
بینایی پهیمانگهی هونەرە جوانەکانی هەڵەبجەی بە پلەی یەکەم بۆ هەموو قۆناغەکان بڕیوە، ئێستا کاری دیزاین و دروومان بۆ خانمان دەکات نەبیستنی و نەبوونی توانای قسەکردن، هیچ کاریگەرییەکی نەکردووە تەسەر توانای بۆ حەز و خولیاکانی.