كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له‌سه‌ر تاوانێك هاته‌ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا نیگه‌رانی خۆی له كوشتنی "دۆسكی ئازاد" دانیشتووی دهۆك ده‌بڕیوه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بە روون و ئاشکرا ئیدانەی ئەم توندوتیژییە دەکەین.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر هاتووه: بە نیگەرانیەوە ئاگاداری ئەو راپۆرتە هەواڵیانەین، كه باس لە (دۆسکی ئازاد)ی دانیشتووی شاری دهۆك دەکەن، وەك قوربانی دەستی مومارەسەی بەدناوی کوشتن لە ژێر پاساوی "شەرەف".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بە ڕوون و ئاشکرا ئیدانەی ئەم توندوتیژییە دەکەین و ئەو جیاکاریکردنەش، کە لە ریشەی ئەم تاوانەدایە، داوا لە لایەنە دەسەڵاتدارەکان دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لەم کوشتنە بکەن و ئەنجامدەرەکەی رووبەڕووی ئەوپەڕی سزای یاسایی بکەنەوە.