دەھۆڵ لێدانی مانگی رەمەزان نه‌ریتكی كۆنی كوردەواری تا ئێستا ھەرماوە
K24 - كەركووك
له شاری كه‌ركووك كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی میللی هه‌ن كه شه‌وانی ره‌مه‌زان وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه به كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و شوێنه گشتیه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، به‌مه‌به‌ستی زیندووكردنه‌وه‌ی نه‌ریتی كۆنی كورده‌واری، خه‌ڵكی كه‌ركووكیش به به‌خشینی پاره و شیرنه‌مه‌نی پێشوازیان لێده‌كه‌ن و پێكه‌وه چه‌ند ساتێكیش به هه‌ڵپه‌ڕكێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.