نرخی نه‌وت ئاستێكی پێوانه‌یی تۆماركرد
K24- هه‌ولێر:
نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش به‌رزترین ئاستی پێوانه‌یی 8 ساڵی رابردووی تۆماركرد و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته سه‌رووی 93 دۆلار، كه له ساڵی 2014ـه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌و رێژه‌یه به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی بلۆمبێرگ، له كاتژمێر 3:8 خوله‌ك به‌كاتی مۆسكۆ، گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا "رۆژئاوای تێكساس" به‌ڕێژه‌ی 2.19% به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینی و یه‌ك به‌رمیل به 92.25 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له‌كاتێكدا نرخی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی 1.93% به‌رزبووه‌وه و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له گرێبه‌سته‌كانی داهاتوودا، به 93.02 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.