ئايا بنێشت له‌كاتی سكپڕی مه‌ترسییه‌كانی له‌دایكبوونی پێشوه‌خته كه‌م ده‌كاته‌وه؟
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا پێشتر له رێگه‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك زانایان په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان له نێوان نه‌خۆشییه‌كانی پدوه‌كانی ددان و مه‌ترسییه‌كانی له‌دایكبوونی پێشوه‌خته دۆزیوه‌ته‌وه، توێژینه‌وه نوێیه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، جوینی بنێشتی بێ شه‌كر له‌كاتی سكپڕیدا ئه‌و مه‌ترسییه كه‌م ده‌كاته‌وه.
یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كان كه له مالاوی ئه‌فریقیا ئه‌نجامدراوه، كه زۆرترین رێژه‌ی له‌دایكبوونی پێشوه‌خته له‌و ناوچه‌یه روو ده‌دات، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه پێدانی بنێشتی بێ شه‌كر به ئافره‌تانی سك‌پڕ، یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی ته‌ندروست بهێننه دونیا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ـی به‌ریتانی، ساڵانه نزیكه‌ی 15 ملیۆن منداڵ له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ر له هه‌فته‌ی 37ـه‌می ماوه‌ی سكپڕی له‌دایك ده‌بن، واتا له هه‌ر 10 منداڵ یه‌كێكیان پێشوه‌خته له‌دایك ده‌بێت. به‌گوێره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ئه‌و رێژه‌یه ساڵ به‌ساڵ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی له كاتی خۆیان له‌دایك ده‌بن، زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی پێشوه‌خته له‌دایك ده‌بن، له‌كاتی له‌دایكبوون و دواتریش زیاتر تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بن.
توێژینه‌وه‌یه‌كی تاقیكاری له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته سكپڕانه‌ی رۆژانه بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك بنێشت ده‌جوون ئه‌نجامدراوه و له ئه‌نجامه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌گه‌ری مه‌ترسییه‌كانی له‌دایكبوونی پێشوه‌خته لای ئه‌وان زۆر له هاوتاكانیان كه بنێشت ناجوون، كه‌متره و كێشیشیان دوای منداڵبوون كه‌متره.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه زانایانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامیانداوه، بنێشتێكیان به‌كارهێناوه كه مادده‌ی ئه‌كسیلیتۆلی تێدایه، كه به مادده‌یه‌كی جێگره‌وه‌ی شه‌كر داده‌نرێت و له ده‌رمانخانه‌كان ده‌فرۆشرێت و پارێزگاری له پاك و خاوێنی ده‌م و ددان ده‌كات.
توێژه‌ران چاودێری به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی، كه ئه‌و ئافره‌ته سكپڕانه‌ی ئه‌و جۆره بنێشته‌یان له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه، كه‌متر تووشی مه‌ترسییه‌كانی له‌دایكبوونی پێشوه‌خته بوونه‌ته‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته سكپڕانه‌ی بنێشت به‌كارناهێنن.
وێڕای ئه‌مه‌ش، توێژینه‌وه‌كه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه، كه ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و دایكانه له‌دایك ده‌بن، كه بنێشت به‌كار ده‌هێنن، له‌كاتی له‌دایكبوون كێشه‌كه‌یان 2.5 كیلۆگرام یان كه‌متر بووه و ته‌ندروستی ناو ده‌م و ددانی دایكانیش باشتره، چونكه به‌گوته‌ی توێژه‌ران، ئه‌و به‌كتریا زیانبه‌خشانه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌م و ددان هه‌یه، له‌میانه‌ی جوینی بنێشت له‌ناوده‌چن.
توێژه‌ران جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستووه، كه به‌گشتی ئه‌و ئافره‌ته سكپڕانه‌ی بنێشت ده‌جوون، ده‌بنه خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كی زۆر باش.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كێشه‌ی پدووه‌كانیان هه‌یه، زیاتر رووبه‌ڕووی هه‌وكردنی ئه‌ندامه جیاوازه‌كانی له‌ش ده‌بنه‌وه، كه زانایان توانیویانه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌وكردنه‌وه په‌یوه‌ندیی نێوان خراپی ته‌ندروستیی پدوه‌كان و له‌دایكبوونی پێشوه‌خته بدۆزنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ماوه‌ی 10 ساڵی خایاندووه و زیاتر له 10 هه‌زار ئافره‌تی سك‌پڕ به‌شدارییان تێدا كردووه. ئه‌نجامێكی دیكه‌ی توێژینه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و منداڵانه‌ی له‌كاتی له‌دایكبوون كێشیان كه‌مه، زیاتر رووبه‌ڕووی ئه‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیدارانه ده‌بنه‌وه، كه سه‌رتاپای ژیان له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامن.
پرۆفیسۆر كێیرستی ئاگارد، سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كیی توێژینه‌وه‌كه، كه پسپۆڕی ته‌ندروستیی دایكانه له زانكۆی تێكساس بۆ منداڵان و كۆلیژی بایلۆر بۆ پزیشكی گوتی: ئه‌وه‌ی گرنگ و به‌سووده ئه‌وه‌یه، كه تێچووی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه كه‌مه و هه‌موو كه‌سێك به ئاسانی ده‌ستی پێ ده‌گات.
گوتیشی: ئه‌و ئه‌نجامانه یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پێشوو، كه په‌یوه‌ندیی نێوان خراپی ته‌ندروستی ده‌م و مه‌ترسییه‌كانی له‌دایكبوونی پێشوه‌خته‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
H.B