نەوشیروان مستەفا: رێككه‌وتنی یەكێتی و گۆڕان ئه‌نجامی‌ گفتوگۆی‌ زیاتر له‌ساڵێكه‌

K24 - ھەولێر

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، رێككه‌وتنی یەكێتی و گۆڕان ئه‌نجامی‌ گفتوگۆی‌ زیاتر له‌ساڵێكه‌ و به‌ڕێگایه‌كی‌ مه‌شروع و قانونی‌ ته‌رازوی‌ هێز له‌ كوردستانی‌ عێراقدا ده‌گۆڕێت.

بە پێی ھەواڵی میدیاكانی گۆڕان له‌گه‌ڵ لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە ده‌سته‌و ڕایه‌ڵه‌ی‌ مه‌كۆكانی‌ بزوتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا، لەبارەی رێككەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان  رایگەیاندووە: "رێككه‌وتنه‌كه‌ ئه‌نجامی‌ گفتوگۆی‌ زیاتر له ‌ساڵێكه‌ و لێره‌ به ‌دواوه‌ توانایان به‌هێزتر ده‌بێت و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق و هه‌رێم و پاێزگاكان كاری‌ پێده‌كرێت".

ھەرە لەو كۆبوونەوەدا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان گوتوویەتی: "ئەو رێككەوتننامەیە به‌ڕێگایه‌كی‌ مه‌شروع و قانونی‌ ته‌رازوی‌ هێز له ‌كوردستانی‌ عێراقدا ده‌گۆڕێت، له ‌قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ رێككه‌وتنه‌كه‌شدا ئامانجی‌ یه‌كه‌می‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ داراییه‌كان و باشكردنی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك ده‌بێت".

لە 17ی ئایاری 2016، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی رێككەوتنێكی سیاسیان واژوو كرد.