كاروانێكی دیكه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه پۆڵه‌ندا
K24 - هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی پۆڵه‌ندی ئاشكرای ده‌كات، له چوارچێوه‌ی پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، كاروانێكی دیكه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته گه‌یشتنه پۆڵه‌ندا.
ئه‌و ئاژانسه راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می فیرقه‌ی 82ـی سه‌ر به سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی (یاسیۆنكا)ـی نزیك شاری (جیشووف)ـی پۆڵه‌ندی، كه 70 كیلۆمه‌تر له سنووری ئۆكرانیاوه دووره.
ئه‌و ئاژانسه پۆڵه‌ندییه روونیكرده‌وه، دوێنی 8 فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی پاڵپشت به سه‌رباز و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، له فڕۆكه‌خانه یاسیۆنكا دابه‌زین.
پێشتر جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، رایگه‌یاندبوو، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رووسیا له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی جۆ بایدنه‌وه بڕیاریدا هێز ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بكات.
لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئه‌مه‌ریكا رایگەیاندبوو، هاوکاریەکانیان بۆ ئۆکرانیا بەردەوام دەبن و هەر کاتێک ناتۆ بڕیاربدات هەزاران سەربازی ئەمەریکی ئامادەن ده‌نێرنه سه‌ر سنووره‌كان.