شرۆڤه‌كارێكی سه‌ربازی: "ویستێك بۆ مانه‌وه‌ی داعش هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش بۆ سه‌ر عێراق و دۆخی ئه‌منی ئه‌و وڵاته، شرۆڤه‌كارێكی سه‌ربازی دووپاتیكرده‌وه، داعش ناتوانێت ته‌نانه‌ت گوندێكیش كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵام ویستێك هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه.
ئیحسان قه‌یسون، شرۆڤه‌كاری سه‌ربازی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، داعش توانا سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ده‌ستداوه، ته‌نانه‌ت سه‌ركرده و پاڵپشتییه لۆجستییه‌كانیشی نه‌ماون، ئه‌و پێگانه‌ش بۆ جموجۆڵ و سوڕانه‌وه هه‌یانبوو، له‌ده‌ستیان داوه.
قه‌یسون راشیگه‌یاند، ناكرێت دۆخی ئه‌منی له دۆخی سیاسی جیا بكه‌ینه‌وه، هه‌ر كاتێك ململانێی سیاسی له ناوچه‌یه‌ك هه‌بێت، سه‌قامگیریش نامێنێت.
ئه‌و شۆڤه‌كاره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، داعش ئه‌و ململانێ سیاسییه‌ی قۆزتووه‌ته‌وه، كه له عێراق هه‌یه، هه‌روه‌ك ده‌بینین چه‌ندین هێرشی ئه‌نجامداوه، هه‌ڵه‌ش له ئیداره‌دانی شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش روویداوه.
ئیحسان قه‌یسون روونیكرده‌وه، له ساڵی 2014، تا رزگاركردنی شاری موسڵ، هه‌ڵه‌ی ستراتیژی سه‌ربازی روویداوه. ده‌شڵێت: "هێزه سه‌ربازییه‌كان هه‌ڵه‌ی كووشنده‌یان ئه‌نجامداوه، ده‌بوو ئه‌و هێزانه له قۆناغی دووه‌مدا شانه نووستووه‌كانی داعش له فه‌لوجه و موسڵ راوبنێن. هه‌روه‌ها گوتی: "زنجیره چیای حه‌مرین بووه‌ته په‌ناگه و پێگه‌یه‌كی ئارام بۆ چه‌كدارانی داعش".
ئه‌م شۆڤه‌كاره باس له‌وه ده‌كات، ده‌بێت سنووره‌كان به ده‌ستێكی پۆڵاینه‌وه كۆنتڕۆڵ بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی داعش فشاری زیاتر دروست نه‌كات، ده‌بێت شانه نووستووه‌كانی ئه‌و رێكخراوه بكرێنه ئامانج، داعش هێرشی پێچه‌وانه‌ی قۆزتووه‌ته‌وه، ئه‌و توانا هه‌واڵگرییه هه‌بێت پێشوه‌خته هه‌ست به جووڵه‌كانی داعش بكرێت، تاوه‌كو هێزی پێشمه‌رگه پێشوه‌خته ئاگادار بكرێنه‌وه.
له‌باره‌ی بۆشایی ئه‌منی قه‌یسون گوتی: بوونی بۆشایی ئه‌منی هه‌رێمی و سیاسییه، ویستێك هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی داعش، به‌تایبه‌ت ئاره‌زووێك هه‌یه، داعش هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.