خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی سبه‌ی نوێنه‌ران بڵاوكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنی دووه‌می تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بكات.
به گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنه‌كه، دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز، ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ران سوێندی ده‌ستووری ده‌خۆن.
له بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه‌دا، هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی كۆماری به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیاره دانیشتنه‌كه كاتژمێر (12:00)ی نیوه‌ڕۆ به كاتی به‌غدا ده‌ستپێبكات.
ئه‌م دانیشتنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، دوای ئه‌وه دێت، رۆژی (9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022) دانیشتنی یه‌كه‌می نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردران.
به گوێره‌ی واده‌ی ده‌ستووریی، له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا، كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار تۆمار ده‌كرێن و بڕیاره سبه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگ به كاندیده‌كان بدرێت.
ئه‌م خشته‌یه، له كاتێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دادگای باڵای ئیتیحادی، رێكاره‌كانی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری راگرت، تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایه‌ی ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ر له دژی جووڵاندوویانه.
هاوكات دوێنێ، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، بڕیاری دا، ئه‌ندامانی كوتله‌كه‌ی به‌شداری له دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كه‌ن، تا كاتێكی نادیار.
به گوێره‌ی رای چاودێرانی ره‌وشی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه، به هۆی بایكۆتی كوتله‌ی سه‌درییه‌وه، دانیشتنی نوێنه‌ران نیسابی یاسایی ته‌واو ناكات و ئه‌گه‌ر زۆره دانیشتنه‌كه دوابخرێت.