ئۆجه‌لان له زیندانه‌وه بۆ ماڵ ده‌گوازرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی توركیا باس له گواستنه‌وه‌ی عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له زیندانی تاكه‌كه‌سی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناو ماڵ له دوورگه‌ی ئیمراڵی ده‌كه‌ن، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر و له‌مانگی ئاینده‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ڕۆژنامه‌ی حه‌یات له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی توركیا رایگه‌یاند گواستنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان له زیندانه‌وه بۆ ناو ماڵ به‌شێك ده‌بێت له تاقیكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ل په‌كه‌كه كه ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و سوپای توركیا له شه‌ڕ دایه.
بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له كاتێك دایه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی توركیا بینالی یلدرم، بوونی هه‌ر جۆره گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ره‌تكردووه و پێداگری له‌سه‌ر به‌ردوامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی دژی په‌كه‌كه كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، به‌رپرسانی توركیا ده‌ستیان به به‌رفراوانكردنی دوورگه‌ی ئیمراڵی كردووه و به‌ربه‌ستی نوێی پشكنین دانراوه و به‌نیازن جێگه‌یه‌كی حه‌وانه‌وه له‌و جێگه‌یه بۆ ئۆجه‌لان دروست بكه‌ن، كه به‌شیكه له هه‌نگاوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان له زیندانی تاكه‌كه‌سی بۆ ئه‌و ماڵه نوێیه له دوورگه‌ی ئیمراڵی،ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێكه بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتر بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی تا بتوانرێت له كه‌شێكی گونجاوتردا گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كونسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكا كوردستانێ (كه‌جه‌كه) پێشتر رایگه‌یاندبوو ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌سته به باشتركردنی ره‌وشی ئۆجه‌لان.