10 ئامۆژگاری بۆ ئەو پیاوانەی دەیانەوێت منداڵ بخەنەوە

رێنمایی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت منداڵ بخەنەوە
وەرگرتنی رێنمایی تەندروستی
وەرگرتنی رێنمایی تەندروستی

K24 - هەولێر:

ئەو پیاوانەی دەیانەوێت منداڵ بخەنەوە دەبێت زیاتر ئاگاداری خۆیان بن چونکە چەندین فاکتەر هەن کە رێگری دەکەن لە منداڵ خستنەوەی پیاوان، لەوانە بۆماوەیی، شێوازی ژیان، کاریگەری ژینگەیی و هۆرمۆنەکان.

وێبسایتی "لایف ساینس" لە بابەتێکدا، 10 رێنمایی تەندروستی تایبەت بەو پیاوانە بڵاوکردەوە کە دەیانەوێت منداڵ بخەنەوە، ئەوانیش:

  1. هەوڵی کێش دابەزاندن بدە، ئەو پیاوانەی کە بە دەست كێشی زۆرەوە دەناڵێنن، لەکاتی هاوسەرگیری و هەوڵدان بۆ خستنەوەی منداڵ، تووشی کێشە دەبن.

2. کۆنترۆڵی کێشە تەندروستییەکان بکە، لەوانە فشاری بەرزی خوێن، شەکرە، چونکە تەواوی گرفتە تەندروستیەکان کاریگەری نەرێنییان هەیە لەسەر توانای وەچەخستنەوەی پیاوان.

3. خواردنی تەندروست بخۆ، سیستمێکی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە، خواردن و خواردنەوەکان کاریگەری گەورەیان لەسەر تەندروستی جەستە هەیە.

زۆر خواردن ته‌مه‌ن كورت ده‌كاته‌وه‌
لە خواردنە خێراکان دوورکەوەرەوە 

4. بەردەوام راهێنانی وەرزشی بکە، ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی شێوازێکی دیکەی تەندروست مانەوەیە.

5. زیاتر گرنگی بە وەرگرتنی ڤیتامینەکان بدە، بە تایبەتی ڤیتامینەکانی C و D.

هەرچەنێکیان لێبخۆیت نابنە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە
خواردنە تەندروستەکان

6. سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی توانای وەچەخستنەوە بەپێی تەمەن بخوێنەرەوە.

7. واز لە جگەرەکێشان بهێنە، کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر سیەکان و بە هۆکارێکی کەم بوونەوەی ژمارەی سپێرم دادەنرێت.

جگەرەکێشان
جگەرەکێشان

8. جلەکانی ژێرەوەت با بە جۆرێک بێت کە نائاسوودەت نەکات و نەبێتە هۆی بێزارکردنت.

9. ئاگاداری گەرمی بە، مانەوەی زۆر لە حەمامی گەرم و ژووری ساونا و هەڵم و ئاوی گەرمدا کاریگەری نەرێنی لەسەر توانای وەچەخستنەوە هەیە.

10. لەکاتی هەستکردن بە بوونی کێشەیەك داوای یارمەتی بکە، شەرم مەکە لە وەرگرتنی یارمەتی و بینینی کەسانی پسپۆڕ لەو بوارەدا کاتێک هەست بە بوونی کێشەیەك دەکەیت.

H.H