سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پێگەیشت

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر

K24 – هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق وناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و هەرێمی کوردستان کرد .

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.