رۆژنامه‌یه‌ك گاڵته به لێدوانه‌كانی دۆنگا ده‌كات
رۆژنامه‌یه‌كی برازیلی شكسته‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سامپا له كۆپا ئامێریكا به ئابڕوبه‌ر و په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به نێوچاوانی كارلۆس دۆنگا وه‌سف ده‌كات.
رۆژنامه‌ی Globeـی برازیلی له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شرۆڤه‌ی شكسته‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سامبا له به‌رانبه‌ر پیرۆ كردووه و نووسیویه‌تی: راسته ناوبژیوان سته‌می لێ‌كردن، ئه‌ی 90 خوله‌كه‌ی دیكه یاریزانه‌كان چی‌یان كرد.
رۆژنامه‌كه پێكهاته‌كه‌ی ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی به هی 2006 و پێشتر به‌راورد كردووه و نووسیویه‌تی: هیچ كامێك له یاریزانه‌كانی ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی برازیل شایسته‌ی ئه‌وه نین له درێسی سامپا بپۆشن.
له باره‌ی كارلۆس دۆنگاوه نووسیه‌تی: هیچ بیانووییه‌ك بۆ شكسته شه‌رمه‌زارییه‌كه‌ت مه‌هێنه‌وه، چونكه ته‌نیا یه‌ك بردنه‌وه‌ت له به‌رانبه‌ر لاوازترین هه‌ڵبژارده‌ی كیشوه‌ری ئامێریكا تۆمار كرد، دۆڕانێكی میژوویشت له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ نووسییه‌وه له كاتێكدا ته‌مه‌نی ئه‌م وڵاته ته‌نیا 42 ساڵه.