ورده‌كاری نوێ له باره‌ی كوژرانی سه‌روینه‌وه
K24 – كۆیه:
سه‌روین خورشید ره‌شید (26 ساڵ)، ئه‌مڕۆ له شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری كۆیه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و به 17 فیشه‌ك كوژرا، تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی داد وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه و پێشتر ئه‌و ژنه له عه‌نكاوه سكاڵای له‌سه‌ر كه‌سێك تۆمار كردووه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له نزیک قوتابخانەی کۆسرەت لە کۆیە، كه‌سێك به چه‌كی كڵاشینكۆف، دەستڕێژی گوللـەی لە ژنێك كرد و ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ژنه گیانی له‌ده‌ستدا.
ھاوکار عه‌لی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی کۆیە بە کوردستان24ی راگه‌یاند، سەروین خورشید رەشید لە دایکبووی ساڵی (1996)ـه و ژنی ماڵ بووه و كاتێك گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی: زیاتر له 10 فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه بووه و بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونی سایتی كوردستان24، تا ئێستا هیچ كه‌سێك خۆی له ته‌رمی سه‌روین به خاوه‌ن نه‌كردووه و ته‌رمه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24، زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، سه‌روین به‌ر له ماوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی عه‌نكاوه سكاڵای له دژی كه‌سێك تۆماركردووه و به پۆلیسی وتووه، ئه‌و كه‌سه ده‌ستی شكاندووه، به‌ڵام دواتر خۆی سكاڵاكه‌ی كێشاوه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كرێت به چه‌ك ئه‌نجام ده‌درێن.
تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كی نایاسایی له ناو ماڵان هه‌یه و له كاتی روودانی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
له ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خرێته‌گه‌ڕ بۆ بنبڕكردنی تاوانه‌كانی دژ به ژنان و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی ژن بۆ كایه‌كانی ژیان.
رووداوی كوشتنی سه‌روین دوای نزیكه‌ی 10 رۆژ له رووداوی كوشتنی ئه‌و گه‌نجه دێت، كه له دهۆك كاری ئارایشتگای ده‌كرد و ره‌گه‌زی خۆی گۆڕی بوو بۆ كچ و له لایه‌ن برایه‌كییه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژ و كوژرا.
رووداوه‌كه رۆژی (31ی كانوونی دووه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022) له دهۆك روویدا و بكوژه‌كه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایكرد.
له دۆسیه‌ی سه‌روینیشدا، هێشتا پۆلیس بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیر نه‌كردووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.