کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، هەروەها لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانی مامناوەندی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران، لە کاتەکانی بەرەبەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.